سڵاو،
مامۆستایانی بەڕێز بۆ زانیاری بەڕێزتان و ئاگاداریتان.
پێتان ڕادەگەیەنین کە ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشو لە ڕێکەوتی (٢٠٢٦/٦/١٥) کاتژمێر(١٢)ی شەو، سیستمی دڵنیایی جۆری بەشی داخڵکردنی چالاکییەکان خودکارانە دەوەستێت، لەدوای ئەم ڕێکەوتە ناتوانن هیچ چالاکییەک تۆمار بکەن.
بۆ بیرهێنانەوەی بەڕێزتان ئەم لینکەی خوارەوە تەواوی فیرکاری داخڵبوونی سیستەمی دڵنیایی جۆری و داخڵکردنی زانیارییەکانە.
https://qad.uor.edu.krd/announcements/QAreopened
تێبینی:
١- مامۆستایانی بەرێز ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەڕێگەی دەستیەوە( hardware copy) بەڵگەکان وەرناگرین بۆهەژمارکردنی خاڵەکان بۆ زانیاری بەڕێزتان
٢- دوای داخڵکردنی تەواوی چالاکییەکانی بەڕێزتان پێویستە تەواوی چالاکییەکانتان داببەزێنن (download) بکەن بەم شێوەی کە لە وێنەی هاوپێچدا ئاماژەمان پێکردووە.
هاوکاریتان جێگای ڕێزە...