پڕۆسەی دڵنیایی جۆری ماف بە خوێندکاران دەدات کە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاپرسی ئەکادیمی ئەدای مامۆستایان هەڵبسەنگێنن. خوێندکار ڕێگەی پێدەدرێت لە سنورێکی ئەکایمی و بەگوێرەی پرسیاری دیاریکراو بیر و بۆچوونیان دەرببڕن. پرسیارەکان لەلایەن لیژنەی دڵنیایی جۆریەوە دادەڕێژرێن و خوێندکار مافی هەیە بە نهێنی پەیامی خۆیان بگەیەنن.
فیدباکی خوێندکاران یەکێکە لە پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری و ساڵانە دوو جار لە کۆتایی هەر وەرزێک لەلایەن خوێندکارانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی ستافی ئەکادیمی زانکۆ. بڕگەکانی فیدباک پێکدێن لە ١٢ بڕگە و چەند لایەنێکی گرنگی مامۆستا و وانەکە و کۆرسەکە هەڵدەسەنگێنن. لە سیستەمی فیدباکدا خوێندکار بە ئاسانی دەتوانێت فیدباک بۆ هەر وانەیەک بە سەرەنجەوە بەجێبهێڵێت بۆ باشترکردنی پڕۆسەی خوێندن. پێویستە ئەم بڕگانە لەگەڵ خوێندکار هاوبەشی پێ بکرێن و ڕوونکردنەوەیان پێ بدرێت کە لە کاتی ئەنجامدانی فیدباک بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و لەبەرژەوەندی گشتی پڕۆسەکە ئەنجام بدەن.
لە ڕاستیدا، زۆر گرنگە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕێگە بە خوێندکار نادرێت بە ڕەخنەی تێکدەر ناوی مامۆستا بزڕێنێ یان هەستی خۆ بەناو و ناتۆرە دەرببڕێت و تۆڵەی سەرنەکەوتنی خۆی لە مامۆستا بکاتەوە. لەم سیستەمەدا تەنها ڕەخنەی دروستکەر بەهەند وەردەگیرێت، واتە سیستەمی دڵنیایی جۆری مامۆستا لە تۆمەتی خوێندکاری سەرکێش دەپارێزێت و مافی خوێندکاری لە مامۆستای بێ توانا دەپارێزێت.
لە ئەگەری هەر کێشە و گرفتێک پەیوەندی بە ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری بکەن بەناونیشانی [email protected]
فێرکاری چۆنییەتی پڕکردنەوەی فیدباک لەسەر کۆمپیوتەر
فێرکاری چۆنییەتی پڕکردنەوەی فیدباک لەسەر ئایفۆن و ئەندرۆید