بابەتى ناو کۆرسەکان دەبێت لەسەر ئاستى بەش پێداچوونەوەى بۆ بکرێت. مامۆستاى وانەبێژ ڕاستەوخۆ ڕاوبۆچوونى خۆى لە سەر چۆنیەتى ئەنجامدان و چاکسازیکردن لە ووتنەوەى وانەکان هەیه، بە مەرجێک بابەتیانه و سەردەمیانه بێت. به رزڕا گرتنى ئاستى زانستى بابە تەکانی ناو کۆرسە که ئه رکی سه رشانی مامۆستاى وانه بێژه. ئامانجى بابەت و کۆرسە کان لە گەڵ جۆرى پرسیارى تاقیکردنەوه کان دەبێت ڕوون و ئاشکرا بێت.
ئەرکی هەموو ستافێکی ئه کادیمیه بە بەردەوام کار بکات لەسەر بەرەوپێشبردنى ئاستى زانستى خودی خۆى لە ڕێگەی لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای بابەتێکی نوێ و ئامادە بوون لە خولی ڕاهێنان و کۆنفرانس و وۆرکشۆپدا، له هەمانكاتدا ئەرکی زانکۆ/ دەستە یه به دابینکردنی ئه و پیداویستیانه بۆ مامۆستا و ستافى ئەکادیمى له هه موو روویەكەوه.
لە کۆتایی ساڵدا قوتابى خوێندکار بۆی هەیە ڕای خۆى بدات لەسەر ئەدای مامۆستا و بەرنامەی کۆرسەکان هەڵبسەنگێنێ.
لیژنەکانى دلنیایی جۆرى له بەش و سکوڵ و کۆلێژ یان فاکەڵتیەکان دەبێت بە بەردەوامى چاودێرى و بەدواداچوون بکەن له سەر بەرنامەی خویندن و فیربوون. لیژنەی بالا له زانکۆ/ ده سته که له لایه ن یاریدەدەری سەروکى زانكۆ بۆکاروباری زانستى سەرپەرشتی دەکرێت ساڵى جارێک ڕاپۆرتێکی چڕ پیشکەش دەکەن بەسەروک و ئەنجوومەنى زانکۆ سەبارەت به بەرنامه ی دلنیایی جۆرى و چۆنیه تى بهرهو پێشخستنی.
گهر هاتوو بهرنامهكان تێروتهسهل و بێ كهموكورتی بوون مهرج نییه لیژنهی باڵا ههموو ساڵێك راپۆرتی دوورودرێژ پێشكهش بكات. لهم حاڵهتهدا دهكرێت ٢ ساڵ جارێك بێت، بهڵام لهسهر ئاستی بهش ههڵسهنگاندن و پێداچوونهوهی بابهت و كۆرس مامۆستای وانهبێژ دهبێت ساڵانه بهردهوام بێت و راپۆرت پێشكهشكات به راگر.
پەرتووکی کۆرس Course book :
مامۆستای وانەبێژ دەبێت بەرنامەیەکی ڕێکوپێک و پڕکوالێتی دابڕێژێت سەبارەت بەو کۆرسەی دەڵێتەوە. وانەیەکی زانستیانەی تێروتەسەل و دەوڵەمەند بە نوێترین زانستی سەردەم ئامادە بکات. لە سەرەتای ساڵی خوێندن مامۆستا کورتەباسێک لەو بەرنامەیە بەشێوەی پەرتووکی کۆرس (خشتەی ژمارە ٣) دەخاتە بەردەست قوتابی، تێیدا:
پەیام و ئامانجەکانی خوێندنی بابەتەکان ڕوون و ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەی زانیاری و جۆری تاقیکردنەوە و نموونەی پرسیار و وەڵامی نموونەیی دەخاتە ناو پەرتووکەکەوە و لە وانەکانیشدا هەمان جۆری نموونە بۆ قوتابی شیدەکاتەوە.
پەرتووکی کۆرس وەک ڕێپیشاندەرێک قوتابی ئاگادار دەکاتەوە چی دەخوێنێت و چی چاوەڕوان دەکات لە مامۆستا.
لە ڕێگەی پەرتووکی کۆرسەوە قوتابی جۆری پرسیاری تاقیکردنەوە و شێوازی وەڵامدانەوە فێردەبێت.
هەڵسەنگاندن Assessment:
لە پێناوی دڵنیابوون لە ئاستی ئەکادیمی ئەو بڕوانامەیەی زانکۆ دەینەخشێنێ، وە بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئامانجەکانی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری و چاکسازیکردن، وە لە پێناوی دڵنیابوون لە ئاستی زانستی و فێربوونی قوتابی، بەرنامەی هەڵسەنگاندن لەناو زانکۆ و دەستەکاندا دەبێت بە شێوازێکی ڕاست و دادوەرانە جێبەجێبکرێت. ئەم بەرنامەیە دەبێت سەربەخۆ و ڕەخنەگر بێت و بگونجێت لەگەڵ پەیام و ئامانجی درێژخایەنی زانکۆ/ دەستە. پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و ناوەڕۆکی بەرنامەکان خۆی لە خۆیدا هەموو ٢-٣ ساڵ جارێک دەبێت هەڵبسەنگێنرێت و چاوپۆشاندن لە خاڵەکانیدا بکرێت.