دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری
پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین
بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و په‌یمانگە حکومی و تایبه‌ته‌کانى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. ئەو پڕۆسەیەش له‌بەر ڕۆشنایى چوار پرۆگرامی سه‌ره‌کی بەڕێوەدەبات کە بریتین لە
دڵنیایی جۆری فێرکردن
زانستخوازی به‌رده‌وام
په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌کان
متمانه‌به‌خشین
لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامانه پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە بەرەوپێش ببات. لەهەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندنە لە دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنی باڵا لە هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام
ئه‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانكۆ له ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه. لێرە چاودێری پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی دەکرێت كه له لایه‌ن كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌چێت و ئاراسته‌ی زانكۆكان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له هه‌ردوو ئاستی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا.
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بریتیه له چه‌ند چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له پلاندانان، چاودێریكردن، به‌دواداچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاپۆرت نوسین و جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان بگونجێن. په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له ناو زانكۆكان دا یه‌كێكه له ستراتیجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. هەروەها له ئێستا دا پرۆسه‌ی ڕانكینگی نیشتیمانی زانكۆكان وه‌ك به‌شێك له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ساڵانه جێبه‌جێده‌كرێت.
پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک له خۆ ده‌گرێت:
1. دڵنیایی جۆری خوێندن
2. زانستخوازی به‌رده‌وام
3. په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن
4. هه‌ڵسنگاندنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
5. مۆڵه‌تپێدان و متمانه‌به‌خشین
6. فیدباکی خوێندکاران
7. ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان
له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندندا ماف و ئه‌ركی خوێندكار له ناو و زانكۆ دهستەكاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت. جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دڵنیایی ده‌دات لە
ئه‌و بروانامه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به خوێندكاران ده‌درێت -
دڵنیایكردن له جۆری خوێندن
پشتگیریكردنی خوێندكار له كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان و پارستنی مافیان
دڵنیاكردنی خوێندكار له‌و بڕوانامه‌ی كه پێی ده‌به‌خشرێت
دڵنیاكردنه‌وه‌ی بازاڕی كار له ئاستی هونه‌ر و زانستی کارمەندانی پیشه‌یی
ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون ، چاودێریكردن، بریاردان و هه‌ندێکجار لێكۆلینه‌وه له ناوەرۆكی وانه‌كان و جۆری وتنه‌وه‌یان
ئاراسته‌كردنی مامۆستایان له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمییان