هەگبەی مامۆستا بریتییە لە کۆکروەی ئەو زانیاری و بەڵگانەی کە توانای زانستی و کاری کارامەیی و چالاکیە کارگێری و ئەکادیمیە ئەنجامدراوەکانی مامۆستای زانکۆ لە ماوەی ساڵێکی خوێندندا دەسەلمێنێت.
ئامانجی سەرەکی دروستکردنی هەگبە بریتیی لە:
هاندانی مامۆستا بۆ باشتر خزمەتکردنی ڕەوتی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی کواڵیتی.
هەڵسەنگاندنی توانا و چالاکی و هیمەتی ماۆستا بۆ پاراستن و بەرزنرخاندنی ڕۆڵە پیرۆزەکەی.
هاوکاریکردنی مامۆستا بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە بەهێز و لاوازەکان و دۆزینەوەی ڕێگە چارەی گونجاو بۆ پڕکردنەوەی کەموکورتییەکان.
پێویست مامۆستا بەڵگە پێویستەکانی پەیوەست بە هەگبەی مامۆستا لە سیستەمی دڵنیایی جۆری دابنێت. بۆ نمونە، زانیاری تەواوی خۆی کە وەکو سی ڤی سەیر دەکرێت و فەلسەفەی وانەگوتنەوەی و کۆرسبووک و خشتەی وانەکانی و بڕوانامە و نازناوی زانستی و هەرچی بڕگەکانی ناو سیستەمەکەیە دەبێت بە دروستی پڕبکرێنەوە.
لیژنەکانی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستا
ئەم لیژنەیە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی لەسەر ئاستی کۆلێژەکان دروست دەکرێت و چەند ئەندامێک لەخۆی دەگرێت هەر لە ڕاگرەوە تاوەکو سەرۆک بەش و ڕێکخەر و چەند مامۆستایەکی سەر ئاستی بەشەکان. ئەرکی ئەم لیژنەیە هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایە بەپێی ئەم پێوەرانەی خوارەوە کە پێویستە لە ماوەی هەفتەیەک لە دوای پێکهێنانی لیژنەکە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن و ئەنجامەکان بە پەسەندکراوی بگەڕێننەوە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری زانکۆ.
پێویستە لیژنەکان ئەم چەند خاڵە لە کاتی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایان لەبەرچاو بگرن:
پێویستە پڕۆسەکە بە نهێنی بێت و نابێت پێدانی خاڵ لەسەر بنەمای پەیوەندی کەسی واتا شەخسی بێت.
پێویستە بۆ هەریەکێک لەو خاڵانەی خوارەوە بەدواداچوونی تەواو بکرێت و لەسەر ئەو بنچینەیە خاڵی پێویست بدرێت.
ئەگەر گریمان کێشەیەک هەبێت لە نێوان مامۆستا و سەرۆک بەشێک، پێویستە ڕاگر ئەم سەرۆک بەشە بەشداری پێ نەکات لە لیژنەی هەڵسەنگاندنی هەگبە.
پێویستە ئەو خاڵەی پەیوەندی بە ڕاگر یان سەرۆک بەشەوە هەیە، بەوردی ڕوونکردنەوە بە لیژنەکە بدرێت لەلایەن ڕاگر و سەرۆک بەشەوە لە پێناو دانانی خاڵی پێویست بۆ هەریەک لە پێوەرەکان.
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری مافی ئەوەی هەیە بەدواداچوون بکات بۆ پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستایان لەکاتی پێویستیدا.
بۆ ئەوەی بڕگەی پەیوەست بە بەکارهێنانی سیستەمی بەڕێوەبردنی فێربوون Google Classroom دەست بکەوێت. کرتە لێرە بکە کە بە وردی باسی گووگڵ کلاسڕووم و چۆنیەتی بەکارهێنانی و پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن و زیاتریش کراوە.