ئاگاداری بۆ ستافی مامۆستایان سەبارەت بە سیستەمی دڵنیایی جۆری
ئاگاداری بۆ ستافی مامۆستایان سەبارەت بە سیستەمی دڵنیایی جۆری
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری مامۆستایانی زانکۆمان ئاگاداردەکاتەوە، کە بەهۆی ناجێگێری سێرڤەری سیستەمی دڵنیایی جۆری، پێویستە بەو شێوەیەی لە ڤیدیۆی فێرکاری هەیە وێنەیەک (نوسخەیەک) لە بەڵگەکانیان لە سیستەمەکە دابگرن بۆ ئەوەی لە ئەگەری وەستانی سیستەمەکە بەڵگەکانیان لەلای خۆیان پارێزراو بێت. کەواتە، لە ئەگەرێکدا کە سیستەم بوەستێت ئەوا بەڕێوەبەرایەتی بەشێوەیەک لە شێوەکان داواتان لێ دەکات ئەو بەڵگانەی پاشەکەوتتان کردووە بنێرن و ئەوکات لە شێوازی ناردنی ئاگادارتان دەکەینەوە.
بێگومان ئەم ئاگادارییە بۆ پێشهاتی نەخوازراوە و دەمانەوێت وەکو پلانی یەدەگ بەڵگەکان لەلای ستافی ئەکادیمی پارێزراو بن. تکایە وەکو ئاماژەی پێکراوە هەنگاوەکان بکەن و با گرفتی هەژمار نەکردنی خاڵەکانی دڵنیایی جۆریمان بۆ ئەمساڵی ئەکادیمی نەیەتە پێشەوە. بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی سوپاسی ستافی ئەکادیمیمان دەکات بۆ هەماهەنگی و بەدەمەوەهاتنی ئاگادارییەکەمان.
هاوپێچ: نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری + ڤیدیۆی فێرکاری
تێبینی: ئەم ئاگادارییە پێشتر بە ئیمەیڵ بۆ سەرجەم کۆلێژ و بەشەکان بەڕێکراوە، بەڵام بەپێویستمان زانی لێرەش لەم گروپە لەگەڵ مامۆستایانی بەڕێزی بەش بکەین.