ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا
ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ساڵی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ ڕاگەیاندرا
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری بۆ ساڵی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ڕاگەیاندراوە. ئەم ئەنجامە لەلایەن لیژنەی تایبەت بە پێداچوونەوەی گازندەکان دەرکراوە و پاشان پەسەندکراوە و ڕەوانەکراوەتەوە.
بۆ زانینی ئەنجامەکە، پێویستە مامۆستایان ئیمەیڵەکانیان بپشکنن چونکە ئەنجامی گازندەکان بە ئیمەیڵ بۆ مامۆستایان ڕەوانەکراوە. ئەگەر گۆڕانکاری هەبووبێت ئاماژەی پێکراوە و بڕوانامەی دوای گۆڕانکاری هاوپێچە، بەپێچەوانەوە کە گۆڕانکاری نەبووبێت ئاماژەی پێکراوە و هیچ بڕوانامەیەک هاوپێچ نییە.
هۆکاری کەمبوونەوەی خاڵەکانی زانستخوازی بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە
١- ڕێکەوتی چالاکییەکە نەکەوتبێتە نێوان ١٦-٦-٢٠٢٤ بۆ ١٥-٦-٢٠٢٥
٢- بەڵگەی چالاکییەکە ڕێکەوتی لەسەر نەبووبێت
٣- ئامادەبوون لە دوو چالاکی لە هەمان کات و ڕۆژدا
٤- دانانی چالاکی لە شوێنی هەڵە لەناو سیستەمدا
٥- نەبوونی لینکی بڵاوکراوە لەناو پڕۆفایلی مامۆستا لە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری
٦- زنجیرە سیمینار بەبێ بوونی پشوو لە نێوانیاندا
٧- بڵاوکردنەوەی کتێب بەبێ بوونی بەڵگەی پاڵپشتی لیژنەی زانستی یان فەرمانی زانکۆیی
٨- خەراپی کواڵتی سکانی بەڵگەکان کە لە کاتی وردبینی نەدەتوادرا ڕێکەوت و ناوەڕۆکەکەی ببیندرێت
٩- نەبوونی هاوپێچی لیژنەکان لەگەڵ فەرمانە زانکۆیی و کارگێرییەکان
١٠- دانانی کارنامەی سیسمپۆزیەم و وێرکشۆپ وەکو بەڵگەی ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت بەڵگەی ئامادەبوونی خۆی دابنێت نەوەکو کارنامە
١١- سیمیناری توێژینەوە پێویستە لە هەمان ساڵدا بێت، بەپێچەوانەوە وەکو سیمینارێکی ئاسایی ٣ خاڵی بۆ هەژمار کراوە
١٢- توێژینەوە هی مامۆستاکە خۆی نەبێت و سیمیناری لەسەر کردبێت
١٣- بڵاوکراوە و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی تەنها ٣ دانە هەژمار دەکرێت
١٤- قبوڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەژمار ناکرێت. پێویستە توێژینەوەکە بڵاوکرابێتەوە و لەم ساڵدا بووبێت و لینکێکی لەگەڵ داندرابێت
بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری