بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی گازندەی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ڕاگەیاندراوە. لە ئەگەری بوون و نەبوونی گۆڕانکاری، ئەنجامی گازندەکە بۆ ئیمەیڵەکانیان ڕەوانە دەکرێت و لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکانیان پێ دەگات.

هۆکاری کەمبوونەوەی خاڵەکانی زانستخوازی بەشێوەیەکی گشتی خۆی لەم چەند خاڵەی خوارەوە دەبینێتەوە:

١- ڕێکەوتی چالاکییەکە نەکەوتبێتە نێوان ١-٧-٢٠٢٢ بۆ ١٥-٦-٢٠٢٣
٢- بەڵگەی چالاکییەکە ڕێکەوتی لەسەر نەبووبێت.
٣- ئامادەبوون لە دوو چالاکی لە هەمان کات و ڕۆژدا.
٤- دانانی چالاکی لە شوێنی هەڵە لەناو سیستەمدا.
٥- نەبوونی لینکی بڵاوکراوە لەناو پڕۆفایلی مامۆستا لە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری.
٦- زنجیرە سیمینار بەبێ بوونی پشوو لە نێوانیاندا.
٧- بڵاوکردنەوەی کتێب بەبێ بوونی بەڵگەی پاڵپشتی لیژنەی زانستی یان فەرمانی زانکۆیی.
٨- خەراپی کواڵتی سکانی بەڵگەکان کە لە کاتی وردبینی نەدەتوادرا ڕێکەوت و ناوەڕۆکەکەی ببیندرێت.
٩- کارنەکردن بە ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری وەکو خۆی. بۆ نمونە، بۆ هەر سیمینارێکی ناو وێرکشۆپێک بەڵگەی جیاواز بدرێت بە ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و بۆ وێرکشۆپ بۆ ئامادەبوون تەنها یەک بەڵگەیە و ٢ خاڵە بۆ هەر ڕۆژێک.
١٠- نەبوونی هاوپێچی لیژنەکان لەگەڵ فەرمانە زانکۆیی و کارگێرییەکان
١١- دانانی کارنامەی سیسمپۆزیەم و وێرکشۆپ وەکو بەڵگەی ئامادەبوون، کە ئەمە هەڵەیە و دەبێت بەڵگەی ئامادەبوونی خۆی دابنێت نەوەکو کارنامە.
١٢- سیمیناری توێژینەوە پێویستە لە هەمان ساڵدا بێت، بەپێچەوانەوە وەکو سیمینارێکی ئاسایی ٣ خاڵی بۆ هەژمار کراوە.
١٣- توێژینەوە هی مامۆستاکە خۆی نەبێت و سیمیناری لەسەر کردبێت.
١٤- بڵاوکراوە و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی تەنها ٣ دانە هەژمار دەکرێت.
١٥- قبوڵی بڵاوکردنەوەی توێژینەوە هەژمار ناکرێت. پێویستە توێژینەوەکە بڵاوکرابێتەوە و لەم ساڵدا بووبێت و لینکێکی لەگەڵ داندرابێت.

لە ئەگەری هەر پرسیار و گرفتێک، ئیمەیڵ بینێرە بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری [email protected] و ستافمان تەنها وەڵامی ئیمەیڵ دەداتەوە لە کاتی دەوامی ئاسایی.

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری

هیچ لێدوانێک نییە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

nine − eight =