بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ستافی مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگادار دەکاتەوە لە ئێستادا ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی جۆری ڕاگەیاندراوە وئەنجامەکانیان بۆ ئیمەیڵەکانیان ڕەوانە دەکرێت و لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر ئەنجامەکانتان پێ دەگات.

تکایە ئیمەیڵەکانتان بکەنەوە و لە ناویدا بڕوانامەیەک هاوپێچە بەشێوەی پی دی ئێف کە ئەنجامی پڕۆسەکانی دڵنیایی تێدایە. هەروەک لە ئیمەیڵەکە ئاماژە بەماوەی گازندەگرتن کراوە کە تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی ١٣ی ٧ی ٢٠٢٣ دەبێت تاوەکو کۆتایی دەوامی ئاسایی.

لینکی فۆڕمی گازندەگرتن:

https://forms.gle/LyKCJHyj91BVTNbQA

بۆ دڵنیابوون لە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن، کرتە لێرە بکەن.

تکایە گازندەکانتان تەنها لەڕێگەی فۆڕمەکەوە دەبێت، کە بۆ چوونە ناو فۆڕمەکە پێویستە ئیمەیڵی زانکۆ داخڵ بکەن ئینجا دەتوانن ناوەڕۆکەکەی ببینن و پڕی بکەنەوە.

هەروەها ئەگەر ئەنجامت پێ نەگەیشتبوو یان هەر گرفتێکی ترت هەبوو جگە لە گازندە، ئیمەیڵ بینێرە بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری [email protected] و ستافمان تەنها وەڵامی ئیمەیڵ دەداتەوە لە کاتی دەوامی ئاسایی.

بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری

1 لێدوان بنوسە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

fourteen − one =