پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین
بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له‌زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و په‌یمانگە حکومی و تایبه‌ته‌کانى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. ئەو پڕۆسەیەش له‌بەر ڕۆشنایى چوار پرۆگرامی سه‌ره‌کی بەڕێوەدەبات کە بریتین لە: دڵنیایی جۆری فێرکردن، زانستخوازی به‌رده‌وام، په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌کان و متمانه‌به‌خشین، هەربۆیە لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامانهپرۆسهی دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە بەرەوپێش ببات، لەهەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندنە لە دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنی باڵا لە هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام
ئه‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانكۆ له ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه، چاودێری پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی ده‌كات كه له لایه‌ن كۆلیج و به‌شه‌كانی زانكۆ وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌چێت ئاراسته‌ی زانكۆكان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له هه‌ردوو ئاستی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا.
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بریتیه له چه‌ند چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له پلاندانان، چاودێریكردن، به‌دواداچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاپۆرت نوسین و جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان بگونجێن.
په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له ناو زانكۆكان دا یه‌كێكه له ستراتیجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. هەروەها له ئێستا دا پرۆسه‌ی ڕانكینگی نیشتیمانی زانكۆكان وه‌ك به‌شێك له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ساڵانه جێبه‌جێده‌كرێت.
پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت:
١. دڵنیایی جۆری خوێندن
٢. زانستخوازی به‌رده‌وام
٣. په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن
٤. هه‌ڵسنگاندنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
٥. مۆڵه‌تپێدان و متمانه‌به‌خشین
٦. فیدباکی خوێندکاران
٧. ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان
له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندندا ماف و ئه‌ركی خوێندكار له ناو و زانكۆ دهستەكاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دڵنیایی ده‌دات له:
١. ئه‌و بروانامه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆ كانه‌وه به خوێندكاران ده‌درێت
٢. دڵنیایكردن له جۆری خوێندن
٣. پشتگیریكردنی خوێندكار له كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان و پارستنی مافیان
٤. دڵنیاكردنی خوێندكار له‌و بڕوانامه‌ی كه پێی ده‌به‌خشرێت
٥. دڵنیاكردنه‌وه‌ی بازاڕی كار له ئاستی هونه‌ر و زانستی كادیرانی پیشه‌یی.
٦. ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون ، چاودێریكردن، بریاردان و هه‌ندێجار لێكۆلینه‌وه له ناوەرۆكی وانه‌كان و جۆری وتنه‌وه‌یان.
٧. ئاراسته‌كردنی مامۆستایان له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمییان.