بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری پڕۆسەی داواکردنی دروستکردنی هەژماری لەلایەن مامۆستایانی نوێ بەئەلیکترۆنی کردووە. واتا ئەو مامۆستایانەی تازە نازناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەریان وەرگرتووە پێویستە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داوای هەژمار بکەن. تکایە بە وردی خوێنەر و بینەربن. ئەم پڕۆسەیە لەپێناو بەئەلیکترۆنی کردن و کەمکردنەوەی ئەرکی سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆرییە لەلایەن ئەو مامۆستایانەی تازە نازناوی مامۆستای یاریدەدەریان بەدەست هێناوە بۆ دروستکردنی هەژمار و کارە ڕۆتیینەکانی تر.

تێبینی: ئەم پڕۆسەیە بۆ مامۆستای یاریدەدەری میلاک و گرێبەستی زانکۆمانە.

ئەم فۆڕمە بۆ ئەو مامۆستایانەیە کە تازە نازناوی زانستیان وەرگرتوە و پێویستە پڕیبکەنەوە بۆ ئەوەی لە سیستەمی دڵنیایی جۆری ئەکاونتیان (هەژماریان) بۆ دروست بکرێت. ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە👇:

https://forms.gle/eCR5R4jTMnabkvdV6

تکایە سەیری ئەم ڤیدۆیە بکە بۆ چۆنیەتی بە کار هێنانی سیستەمەکە  و پڕکردنەوەی فۆڕمەکە:


دوای پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ئیمەیڵەکەت لە سیستەم تۆمار دەکەن لەم لینکەی خوارەوە کە گووگڵ شیتێکە دەتوانیت بزانی پرۆسەی تۆماربوونەکەت بە کۆتاهاتوە یان نا 👇

https://bit.ly/teacherPCheck

تێبینی:
دوای لەناو ئەو لینکەی سەرەوە دیاریکرا ئەکاونتت بۆ دروستکراوە، پێویستە لە سیستەمی دڵنیایی جۆری داخڵی سیستەمەکەبیت بە ئیمەیڵ و پاسوێردی زانکۆ بۆ ئەوەی لە سیستەمی دڵنیایی جۆری بخرێیتە ژێر ئەو بەشی خۆت لەم فۆڕمە هەڵت بژاردووە چونکە بەبێ چوونە ناو سیستەمەکە دروستبوونی ئەکاونتەکەت تەواو نەبووە. لەم لینکە بکە بۆ چوونە ناو سیستەمەکە:

https://www.uor.edu.krd/qa/user/login