بەڕێوەبەریەتی دڵنیایی جۆری خوێندکارانی گشت بەشەکان ئاگاداردەکاتەوە کە ماوەی پڕکردنەوەی فیدباک کۆتایی هات و لە ئێستادا سیستەمەکە ڕاگیراوە.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، سیستەمەکە لە ڕێکەوتی ١٠ی ١ی ٢٠٢٦ کرایەوە بەڕووی خوێندکاران بەمەبەستی پڕکردنەوەی فیدباک بۆ وانە و مامۆستایانیان. دوا وادە ڕێکەوتی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٦ بوو، بەڵام دواتر درێژکرایەوە و ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٧ی ١ی ٢٠٢٦ سیستەمەکە داخرا و چیتر بۆ ئەم وەرزە خوێندکاران ناتوانن فیدباک پڕبکەنەوە.