ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٢ی ٥ی ٢٠٢٦، بەپێی فەرمانی زانکۆیی ژمارە 1764، بەڕێز مامۆستا ئازاد احمد خدر وەک بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری لە زانکۆی ڕاپەڕین دەستبەکاربوو.
بەڕێز مامۆستا ئازاد جێگەی بەڕێز (م. سەردار عبدالله حسێن) دەگرێتەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە وەک بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ خزمەتی کردووە و لەسەر داوای خۆی و بەمەبەستی تەواوکردنی کارەکانی خوێندنەکەی، دەستی لەکار کێشایەوە.
لە کاتی ئاڵوگۆڕی پۆستەکە و ڕادەستکردنی کارەکاندا، بەڕێز سەردار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکایەتی زانکۆ کرد بۆ ئەو متمانەیەی لە ماوەی ڕابردوودا پێیان بەخشیبوو، و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست. هەروەها دووپاتی کردەوە کە وەک هەمیشە بە هەموو توانایەکیەوە هاوکار و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبێت بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کارەکان.
لای خۆیەوە، مامۆستا ئازاد، بەڕێوەبەری نوێی دڵنیایی جۆری، سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد بۆ ئەو متمانەیە و جەختی لەوە کردەوە کە کار دەکات بۆ بەردەوامیدان بە کارە باشەکان و پاراستن و بەرەوپێشبردنی ستانداردەکانی ناوخۆ و دەرەوەی دڵنیایی جۆری لە زانکۆکەماندا.