بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری ئاگاداری گشت مامۆستایانی زانکۆمان دەکاتەوە کە بەهۆی چەند نوێکارییەک لە سیستەمی گووگڵدا، لە ئێستادا ڕێگەی یەکەم بۆ چوونە ناو سیستەمی دڵنیایی جۆری لەکار کەوتووە. لە بری ئەوە، دەتوانن ڕێگەی دووەم بەکاربهێنن کە بە تەواوی کارایە.
بۆ بەکارهێنانی ئەم ڕێگە جێگرەوەیە، پێویستە چەند هەنگاوێکی سادە جێبەجێ بکەن. بۆ ئاسانکاریی ئێوە، ڤیدیۆیەکی فێرکاریمان هاوپێچ کردووە کە بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی، هەنگاو بە هەنگاو چۆنیەتیی جێبەجێکردنی پرۆسەکە ڕوون دەکاتەوە.
تکایە سەیری ڤیدیۆکە بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. سوپاس بۆ هاوکاریتان.
فێرکاری بە زمانی کوردی
Tutorial in English