پێناسەی بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و متمانە بەخشین
بەرێوەبەرایەتى دڵنیایى جۆرى و متمانە بەخشین سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و په‌یمانگە حکومی و تایبه‌ته‌کانى هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. ئەو پڕۆسەیەش له‌بەر ڕۆشنایى چوار پرۆگرامی سه‌ره‌کی بەڕێوەدەبات کە بریتین لە:
- دڵنیایی جۆری فێرکردن
- زانستخوازی به‌رده‌وام
- په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌کان
- متمانه‌به‌خشین
لە ڕێگەی ئەم پرۆگرامانه پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری هەوڵدەدات ئاستی ئەکادیمی و زانستی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە بەرەوپێش ببات. لەهەمان کاتدا بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندنە لە دامەزراوە جیاجیاکانى خوێندنی باڵا لە هه‌رێمی کوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام
ئه‌م به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی زانكۆ له ساڵی ٢٠١١ دامه‌زراوه. لێرە چاودێری پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی دەکرێت كه له لایه‌ن كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ وه جێبه‌جێ ده‌كرێت به پێی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رده‌چێت و ئاراسته‌ی زانكۆكان ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵیتی خوێندن له هه‌ردوو ئاستی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵا.
پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری بریتیه له چه‌ند چالاكیه‌كی به‌رده‌وام له پلاندانان، چاودێریكردن، به‌دواداچوون، هه‌ڵسه‌نگاندن، ڕاپۆرت نوسین و جێبه‌جێكردن، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كان بگونجێن. په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له ناو زانكۆكان دا یه‌كێكه له ستراتیجه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. هەروەها له ئێستا دا پرۆسه‌ی ڕانكینگی نیشتیمانی زانكۆكان وه‌ك به‌شێك له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و كواڵیتی خوێندن له زانكۆكان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه ساڵانه جێبه‌جێده‌كرێت.
پڕۆسه‌ی دڵنیایی جۆری چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ک له خۆ ده‌گرێت:
- دڵنیایی جۆری خوێندن
- زانستخوازی به‌رده‌وام
- په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن
- هه‌ڵسنگاندنی هه‌گبه‌ی مامۆستا
- مۆڵه‌تپێدان و متمانه‌به‌خشین
- فیدباکی خوێندکاران
- ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان
له پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری خوێندندا ماف و ئه‌ركی خوێندكار له ناو و زانكۆ ده‌ستەكاندا ده‌ستنیشان ده‌كرێت. جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری دڵنیایی ده‌دات له:
- ئه‌و بروانامه‌ی كه له‌لایه‌ن زانكۆكانه‌وه به خوێندكاران ده‌درێت
- دڵنیایكردن له جۆری خوێندن
- پشتگیریكردنی خوێندكار له كاتی وه‌رگرتنی كۆرسه‌كانیان و پارستنی مافیان
- دڵنیاكردنی خوێندكار له‌و بڕوانامه‌ی كه پێی ده‌به‌خشرێت
- دڵنیاكردنه‌وه‌ی بازاڕی كار له ئاستی هونه‌ر و زانستی کارمەندانی پیشه‌یی.
- ڕاپۆرت نوسین، پێداچونه‌وه و به‌دواداچوون ، چاودێریكردن، بریاردان و هه‌ندێکجار لێكۆلینه‌وه له ناوەرۆكی وانه‌كان و جۆری وتنه‌وه‌یان.
- ئاراسته‌كردنی مامۆستایان له به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی ئه‌كادیمییان.