بنەما و پێکهاتەکانی دڵنیای جۆری

لەناو سیستمی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان ئەم پرۆسەیە چەند بەرنامەیەک لەخۆ دەگرێت وەک:

  1. دڵنیای جۆری خوێندن
  2.  زانستخوازی بەردەوام
  3.  هەگبەی مامۆستا
  4.  هەڵسەنگاندنی هەگبەی مامۆستا
  5.  فیدباکی خوێندکار/قوتابی
  6.  پەرەپێدانی پرۆگرامەکان
  7.  مۆڵەتپێدان و متمانەبەخشین
  8. ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکان
    ئەم بەرنامانە بەچەند ڕێنماییەک داڕێژراون کە لەگەڵ ئەزمونی خوێندنی باڵا لە کوردستان بگونجێن و لەگەڵ ستاندەری بەرنامەکانی زانکۆ پێشکەوتوەکانی جیهان هاوتابن، ئەم پرۆسەیە هەمیشە لەژێر چاودێری کەسانی پسپۆردا جێبەجێدەکرێت و ساڵانەش پێداچونەوەی لەسەر دەکرێت و بابەتەکانی ناو ئەم بەرنامانە هەمیشە بەپێی پێویست و بەمەبەستی بەرەوپێشخستن لە گۆڕانکاریدا دەبێت و پێداچوونەوەی لەسەر دەکرێت.

جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆسەی دڵنیای جۆری خوێندن و ڕاهێنان وەڵامی گشت پرسیارە گرەنگەکان دەداتەوە، لەوانە:
1. دڵنیاکردنی زانکۆکان لە ئاستی کواڵێتی ئەو بروانامەیەی کە بەخوێندکارى دەدات.
2. دڵنیاکردن لە جۆری خوێندن و وتنەوەی وانەکان.
3. پشتگیریکردنی خوێندکار لەکاتی وەرگرتنی کۆرسەکانیان و پاراستنی مافیان.
4. دڵنیاکردنی خوێندکار لەو بروانامەیەی کە پێی دەبەخشرێت.
5. دڵنیاکردنی بازاری کار لە ئاستی هونەر و زانستی کادیرانی پیشەیی.